برینداربوونی چوار منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە دیواندەرە
شەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۴   |  30-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۷ی خەرمانانی ۱۴۰۴، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سایلۆیەکدا کە دەکەوێتە سەر شەقامی ۱٦میتری شاری دیواندەرە، چوار منداڵ بە ناوەکانی “سامی و مانی جەلالی” و “کیانوش و موبین خوسرەوی” بریندار بوون.
شایانی باسە، دۆخی تەندروستی دوو لەم منداڵانە کە ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی دیواندەرە خەوێندراون ناجێگیرە. جێگای ئاماژەیە، کۆماری ئیسلامی تا ئێستا کۆنواسیۆنی ئوتاوا (پەیماننامەی قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کۆکردنەوە، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی مینە دژە مرۆییەکان)ی واژۆ نەکردووە و نەچوەتە پاڵ ئەم ڕێککەوتنەوە.