فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
شەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۴   |  30-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی  خەرمانانی ۱۴۰۴، هاووڵاتییەک بە ناوی  “پەیمان نادریان” ۲۲ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی “دەرەناخێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە کاژێرەکانی سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە بەکار هێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە و مۆبایلەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی  ڕاگیرانی پەیمان نادریان لە بەردەستدا نییە.