ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی سایپاپرێس
شەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۴   |  30-08-2025

کرێکارانی شیرکەتی سایپاپرێس، ئەمڕۆ شەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی بە ڕاگرتنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان دەنگی خۆیان بە بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت گەیاندووە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: هەتا کاتێک کە حەقدەستەکانمان پەرداخت نەکرێ، هێڵەکانی شیرکەت ناکەونەوە کار.