فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام
شەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۴   |  30-08-2025

ئەمڕۆ شەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئیلام، لەئاست دەرکرانی نادادپەروەرانەیان لەم ناوەندە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە پێداگری لەسەر خواستی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار، بە وتنەوەی درووشمی “تا کاتێک کە بە مافی خۆمان نەگەین، دەست لە ئێعتڕاز هەڵناگرین”، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بە گوێ بەرپرسانی پەیوەندیدار گەیاند.