فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار، گورگان و ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۸ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بەناوەکانی “حەمید کاکاوەند”، خەڵکی کەنگاوەر سەر بە شاری کرماشان و “ئەحمەدعەلی مێهریپوور” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۵ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تورکمان بەناوی “ئارمان ئاقچەلی” لە زیندانی گورگان ناوەندی پارێزگای گوڵستان جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هاوکات و لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی ئێعدامی حیسام (کەیوان) دادخاە، تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی قەزوین لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە. شایانی باسە، ناوبراو سێ ساڵی لە زیندانی نەجەف ئاباد تێپەڕ کردبوو و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی دەستگرد گواسترابۆوە.