فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە لە هەرێمی کوردستان
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ۷ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارێکی لاو بە ناوی “تالب برومەندی” خەڵکی شاری نۆدشە، لە کاتی کار لە یەکێک لە بیناکانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە، تەرمی تالب برومەند هەتا ئێستا
بۆ زێدی خۆی نەگوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، کرێکاران بە هۆکاری هەژاری و بێکاری لە ئێران، ناچارن بۆ کارکردن ڕوو لە هەرێمی کوردستانی عراق بکەن و بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار و نەبوونی چاوەدێریی پێویست گیانیان مەترسی لە سەرە و بەردەوام  تووشی کارەسات دەبن.