کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر کامیۆنەکانی تێپەڕگەی سنووری میلک لە هیرمەند
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

ڕۆژی شەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە دەیان کەس لە شۆفیر کامیۆنەکانی تێپەڕگەی سنووری میلک هەڵکەوتوو لە شارستانی هیرمەند، لە ناڕەزایەتیی بە بیلاتەکلیفی و ڕاگرتنی هەزار و ٢٠٠ کامیۆن بۆ ماوەی دوو مانگ لە خاکی ئەفغانستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە ڕەخنەگرتن لە کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئێرانی، جەختیان کردەوە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، هیچ هەنگاوێک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کامیۆنەکان هەڵنەگیراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە گوشارێکی زۆری ماڵی و مەعیشەتی بکەوێتە سەر بنەماڵەکانیان.