فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە بنەماڵەی بێسەروشوێن کراوان لە مێکزیک
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە هەزاران کەس لە بنەماڵەی کەسانی بێسەروشوێن کراو وێڕای چالاکانی مافی مرۆڤ، لە شارەکای مێکزیکۆسیتی، گوادالاخارا، کۆردووبا و چەند شارێکی دیکەی وڵاتی مێکزیک، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران لەم ڕێپێوانەدا خوازیاری دادپەروەری بوون و داوایان لە دەوڵەتی “کێلۆدیا شینباوم” سەرۆک کۆماری مێکزیک کرد تا لە دۆزینەوەی ئازیزانیان یارمەتیان بکەن. شایانی باسە، زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لە مێکزیک بێسەروشوێن کراون کە زۆربەیان لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕفێندراون، کاتێک کە سەرۆک کۆماری ئەوکاتی مێکزیک “فلیپە کاڵدرۆن” لەدژی باندەکانی مەوادی مۆخەدێر، شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڕاگەیاند.