کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەرچووانی پزیشکی، دەدانپزیشکی و دارووسازی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات لە بەرامبەر وەزارەتی بێهداشت
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بوارەکانی پزیشکی، دەدانپزیشکی و دارووسازی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات وێڕای بنەماڵەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی بێهداشت لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان لەم کۆبوونەوەدا هاوار دەکەن، بۆچی بە ئێمە ئیزنی کار و تەنانەت بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی نادەن. ئەم کۆبوونەوەیە، ئێعتڕازێکە بە سیاسەتەکانی بەرتەسکردنەوەی وەزارەتی بێهداشتی ڕژیم کە بەهۆیەوە، بە سەدان خوێندکاری دەرچوو بیلاتەکلیف ماونەتەوە و داهاتووی کاری و ژیانیان لەمەترسیدایە.