فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، کرمان ومازەندەران
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان، کرمان و مازەندەران، بە ڕێپێوان لەئاستی شەقامەکانی ئەمشارانە و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم سندووقە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە و بۆ جارێکی دیکە پێداگریان لەسەر خواستەکانیان لەوانە:  “بەکردەوە دەرهاتنی یەکسانسازی، نەمانی سەقفی حقووق، دانی جەژنانەی دوو بەرابەری حقووق و چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانی پەیوەندیدار بە دەوا و دەرمانەکانیان” کردەوە.