فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

لەدرێژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی ئەم ناوەندە بۆ جارێکی دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، هاوشێوەی هاوکارەکانیان خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.