
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “جاسم نەورۆزی” بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بە کردەوە دەرهات.
هاوکات، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئیسماعیل دێلاوەر” و “ئارمان ڕەیحانی” بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی شیراز بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو کە ناوی یەکێکیان “حامد بەراهوویی” ڕاگەیەندراوە، بە تۆمەتی “کوشتن” لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهاتووە. هەروەها و هاوکات، بەندکراێک بە ناوی “عەلی یاوەری” کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی ئێعدامەکەی لە زیندانی ناوەندیی همەدان بەکردەوە دەرهات.