فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆمەتبارکردنی پەرەستارێک بە سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل لە لایەن دادگای ڕژیم لە ئیلام
دوشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۴   |  01-09-2025

بە پێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا “محەممەد یونسی” لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی حکوومەت» بە حەوت مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «چالاکی تەبلیغاتی لە ڕاستای بەهێز کردن، قەبووڵ کردن و چەسپاندنی ئیسرائیل» بە سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، محەممەد یونسی پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی، پێشینەی سزادانی بووە. جێگای ئاماژەێە، ئەم هاووڵاتییە پووشپەڕی ئەم ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر و ٢٠ پووشپەڕ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرابوو.