ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۴   |  01-09-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “جەواد عالی، ڕەحمان جەوان و مۆرتێزا زیچی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم سێ بەندکراو ڕۆژی شەممە ٨ی خەرمانان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە. شایانی باسە، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.