فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی دژبە کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە غەززە
دوشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۴   |  01-09-2025

بە هەزاران کەس لە پەڕاوێزی ٨٢هەمین دەورەی فێستیواڵی فیلمی وێنیز، بۆ مەحکووم کردنی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ژمارەیەک لە ئەکتەرەکانی سینەماش بەم خۆپیشاندانەوە پەیوەست بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی فەڕانسە، ئەم خۆپیشاندانە کە ڕۆژی شەممە ٨ی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لە لایەن ڕێکخراوە چەپەکانی ناوچەی وێنیز ڕێکخرابوو. شایانی باسە، بە هەزاران کەس لە دوورگەی لیدۆ بە مەبەستی ڕێپێوان لە مەیدانی “سانتاماریا ئێلیزابێت” بەرەو کۆشکی فێستیواڵی وێنیز، شوێنێک کە کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک جوولیا ڕابرتز، جۆرج کلۆنی و ئێما ئێستۆن، حزووریان بوو، کۆببوونەوە. لەم ڕێپێوانە، خۆپیشاندەران بە ڕێژەیەکی زۆر ئاڵای فەلەستین لە دەستیاندا بوو و بە وتنەوەی درووشمی “فەلەستینی ئازاد” خوازیاری بایکۆتی ئیسڕائیل و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە بوون.