فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە مەریوان
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “جەعفەر بەهرامی” خەڵکی ئاوایی “گوڵانی” ناوچەی کۆماسی و دانیشتوویی مەریوان، بە هۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە کاتی کار لە کارخانەی سەنگ شکەنی باشماق توشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و بێبایەخی خاوەنکارەکان لە ئاست بنەماکانی سەلامەتی و پاراستن، ژمارەی ڕووداوەکانی شوێنی کار لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران لە هەڵکشاندایە.