فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەقینەوەی تانکەرێکی نەوت لە شاری سنە
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ئەنجامی ئاگر گرتنی تانکەرێکی نەوت بەشێکی بەرچاوی شاری سنە، بە دوکەڵێکی ڕەش داپۆشراوە و ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوکەڵە بە هۆکاری وەرگەڕان و ئاگر گرتنی تانکەرە نەوتەکانی ڕێگای مەریوان سنەوە بووە. لەم ڕووداوەدا شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوە و بەشێکی زۆری ناوچەکە مەترسی ئالودەبوونی لە ئەنجامی سوتانی ماددە نەوتیەکانی لە سەرە. سەرەڕای ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆ کە دوکەڵەکە سنووردار بووە بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، هاووڵاتییان نیگەرانی خۆیان لە لێکەوتە ژینگەیی و تەندروستییەکانی ئەو ڕووداوە دەربڕیوە.