ناڕەزایەتیی خەڵک بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە برووجێرد
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان و بازاڕییان لە برووجێرد، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا، لە بەرامبەر ئیدارەی کارەبای ئەمشارە،دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی ناڕازییان، پچڕانی بێ بەرنامەی کارەبا، ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی پەکخستووە و کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ بنەماڵەکان و بازاڕییان پێکهێناوە.