فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناەزایەتیی کرێکارانی سەنعەتی نەوت لە پاڵاوگەکانی فەجری جەم و ئاغاجاری
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

ئەمڕۆ سێشەممە هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی سەنعەتی نەوت و گاز لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە پاڵاوگەکانی نەوت و گازی فەجری جەم و ئاغاجاری، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکانیان خوازیاری، درانی سەرجەم حەقدەست و مەزایاکانیان، درانی حەقی سەنەوات و چاکسازی لە سیستەمی دانی حەقدەستەکان بوون.