کوژرانی دڕندانەی ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی لە شاری سەقز
چوارشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۴   |  03-09-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی “سورەیا عەلیمحەممەدی” لە گەڕەکی بەهارستانی شاری سەقز، لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی ئەفشین شەریفی تەمەن ٤٠ ساڵ ئاگر لە جەستەی بەردراوە و گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە، بکوژ دوای ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکەی دەمقاڵەی بووە دەست و پێی ناوبراوی بەستووە و لە ناو پارکینکی ماڵەکەیاندا بەنزینی بەسەر جەستەیدا ڕشتووە و ئاگری داوە. ئەو ژنە گەنجە دەستبەجێ لەلایەن دراوسێکانیانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست داوە.