فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٤٢همین ساڵیادی پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە سنە
پێنجشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۴   |  04-09-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەرابەر لەگەڵ ٤٢همین ساڵیادی پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵێک لە دۆستان، هەواداران و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە کێوی ئاویەر بە بۆنەی ڕێزگرتن لەم ڕۆژە مێژووییە، ڕێوڕەسمێکی هاوڕێیانەیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم هەواڵە، ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە ڕاگرتنی یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و سروودی ئەنترناسیۆناڵ، ڕەمزی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکارێ دەستی پێکرد. دواتر، ئامادەبووان وێڕای وەبیرهێنانەوەی گرینگی ئەم ڕۆژە مێژووییە، جەختیان لەسەر درێژەی خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجی سۆسیالیستی و ئازادی کردەوە.