گیان لەدەستدانی ١٥ کەس بەهۆی لادانی تڕاموایەک لە لیسبۆن
پێنجشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۴   |  04-09-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، لەئەنجامی لادانی تراموایەک لە هێڵەکەی لە شاری لیسبۆن پایتەختی پۆرتێغاڵ، لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەوتەی پۆلیسی لیسبۆن، ١٨ کەسی دیکەش بەهۆی ئەم ڕووداوە برینداربوون کە دۆخی تەندرووستی پێنج کەسیان ناجێگیرە. شایانی باسە، هەتا ئێستا هۆکاری لادانی ئەم تراموایە نەزاندراوە. ئەم ڕووداوە لەحاڵێکدا ڕوویداوە کە ئەم قەتارە کارەباییە بەرەو یەکێک لە مەیدانەکانی ئەسڵی شاری لیسبۆن دەچووە کە وەرگەڕاوە.