فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە بێهبەهان
پێنجشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۴   |  04-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ١٤٠٤، “پارسا قاسمی” تەمەن ۱۷ ساڵ و قوتابیی خەڵکی بێهبەهان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، پارسا قاسمی لە ماڵی بنەماڵەکەی، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. پارسا قاسمی بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ تۆمەتی وەکوو «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران» و «سووکایەتی بە خۆمەینی» ڕووبەڕوو کراوەتەوە.