بەجێ مانی ٩٥٠ هەزار قوتابی لە خوێندن
پێنجشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۴   |  04-09-2025

بەوتەی وەزیری پەروەردە و بارهێنان، ٩٥٠ هەزار منداڵ لە سەرتاسەری ئێران لە خوێندن بەجێ ماون.
ناوبراو ئیدیعای کرد کە تەنیا نزیکەی ٣لەسەدی ئەم خوێندکارانە بەهۆی بارودۆخی نالەباری پەروەردەیی لە خوێندن بەجێ ماون. هەروەها دەست هەڵگرتنی قوتابیان لە خوێندن بە ئامانجی چوونە ناو بازاڕی کاری، ڕەت کردەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێچەوانەی قسەکانی وەزیری پەروەردە، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە دەست لە خوێندن هەڵدەگرن یاخود ناتوانن بچنە قوتابخانە، بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری بنەماڵەکانیانە و ئەمەش هاندەرە بۆ ئەوەیکە واز لە خوێندن بێن و بچنە ناو بازاڕی کارەوە.