فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدستدانی ڕێبین گۆرانی لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕێبین گۆرانی خەڵکی گوندی ساوای سەر بە شاری مەریوان کە بە هۆی کوژاندنەوەی ئاگر بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی “تەوحید”ی سنە گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، دۆخی گشتی تەندروستی ڕێبین گۆرانی لە ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان تێک چووە و لە هەمان ڕۆژ چووبووە حاڵەتی کۆماوە. ناوبراو لە دوای گەڕانەوەی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوە سەردانی ناوەندی دەرمانی کردبوو، بەڵام لە دوای سێ رۆژ و درێژەکێشانی سەرگێژە و حاڵەتی تێکچوون و ڕشانەوەی لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ڕێبین گۆرانی وەکوو خۆبەخش لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییانەی ناوچەی “هانەشێخان و دەرەوران” سەر بە مەریوان کە لە کۆتایی مانگی گەلاوێژ ڕووی دابوو، بریندار ببوو.