فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە سەقز
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤،  کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “عومەر دانا” بەهۆی کەمتەرخەمی خاوەن کار لەئاست دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار، تووشی ڕووداوی شوێن کار بوو و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ لە ئێران، ساڵی ١٤٠٣ لانیکەم ٢ هەزار و ٤٢ کەس بە ڕووداوەکانی شونی کار گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١٦ هەزار و ١١٣ کەسیش لە کاتی کار بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ستانداردەکانی ئەمنییەت برینداربوون. جێگای ئاماژەیە، زۆربەی کرێکاران لە ئێران، لە بارودۆخێکی سەختی کاری و بەبێ ئەمنییەتی گیانی و بە بێ بوونی بیمەی گونجاو کار دەکەن.