فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتیوانی گەورەترین یەکێتیی کرێکاری ئاڵمان لە شەریفە محەممەدی
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

یەکێتیی کرێکاری ئاڵمان DGB، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەکی فەرمی، خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی و ئازادکرانی بێشەرتومەرجی نابراو و هەروەها کۆتایی هێنان بە سەرکوتی هەڵسووڕاوانی سەربەخۆی کرێکاری و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بوو.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: ئێمە خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی، ئازادکرانی بێشەرتومەرجی نابراو و هەروەها کۆتایی هێنان بە سەرکوتی هەڵسووڕاوانی سەربەخۆی کرێکاری و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێرانین.