دەستبەسەر کرانی وەرزشوانێک لە شاری سنە
شەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۴   |  06-09-2025

چیا رەزایی راهێنەری ورزشی “موی تای” و یەکێک لە پاڵەوانانی ئەم ورزشە لە ئاستی ئاسیا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ڕەزایی رۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە دوای چوونەدەرەوە لە شوێنی ورزشەکەی لە شارۆچکەی بێعسەت، دەستبەسەر کراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراووتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.