فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

بەپێی زانیاریەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەم سێ زیندانییە، “بابەک عومەر زادە” خەڵکی ئاوایی گۆنبەد، “تەوفیق نیعمەتی” خەڵکی ئاوایی “بەردیزی” سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ و “کەیوان مامدی” خەڵکی ئاوایی “دریک”ی سەڵماس، ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی “پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێندراوە. حوکمی ئێعدامی ئەم سێ بەندکراوە بەبێ ئاگاداری پارێزەرەکان و کۆتا چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە.