فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی پۆڵا لە تاران
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشن کراوانی سندووقی پۆڵا بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشنی پۆڵا لە شەقامی “وزەرا”ی تاران، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.
بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی هەزینەکانی دەوا و دەرمان، دژواربوونی گوزەران و دواخرانی حقووق و حەقی بیمەکانیان، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی مافی دەرمان بە پێی ئایننامەی ئێستخدامی شاندی وەزیران بوون.