کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ناوچەی خارک
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فلات قاڕە لە ناوچەی خارک، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری، پەرداختی کاملی حەقدەستەکانیان، نەمانی سەقفی حقووق، نەمانی سەقفی خانەنشینی، پەرداختی سەرجەم حەقی سەنەوات، گەڕاندنەوەی ئیزافە ماڵیاتی وەرگیراوی پێچەوانەی یاساکان، بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم مەزایاکانی دواخراوی ئەم مادەیە و سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت بوون.