فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی ئەندامانی تەعاونییەکانی ناسراو بە ٣٣ گانە لە تاران
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە دەیان کەس لە ئەندامانی تەعاونییەکانی ناسراو بە “٣٣ گانە” لە شاری تاران، ڕێپێوانێکی ئێعتڕازییان لە ناڕەزایەتیی بە چەند دەیە بیلاتەکلیفیان بەڕێوەبرد و لە بەرامبەر مەجلیسی شوڕای ئیسلامی دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی ناڕازییان، دەوڵەت لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەرەوە سەرەڕای وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە کارمەندان بە مەبەستی ڕادەست کردنی زەوی، نە بەڵگەنامەی درووست کردنی لە زەوییە ڕادەست کراوەکان دەرکردووە و نە زەویی دیکەی وەک جێگرەوەی ئەم زەویانە بە کارمەندان داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئاست گەڕاندنەوەی ئەم پارانەش، هیچ هەنگاۆێک نەگیراوەتە بەر. ناڕازییان دەڵێن ئەم دۆخە بووەتە هۆی پێشێل کرانی مافی کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتییان و هەتا ئێستاش، هیچ کام لە ناوەندەکانی بەپرسیار وەڵام دەرەوە نەبوون.