فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شەش بەندکراو لە زیندانەکانی دزفوول، زاهێدان، کەرەج و ئیسفەهان
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “تالب تەوەکولی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی دزفوول، لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.
هاوکات، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مەسعود قەنبەرزهی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوربەند سەر بە زاهدان، لە زیندانی ناوەندیی زاهدان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە، ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ٩ کەس دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو. هەروەها هەر لەم ڕۆژەدا، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “داریوش بەهرامی” خەڵکی گوندی «کول بادام» تەڕهان  سەر بە کۆهدەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.
لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “تاهر ڕەسووڵپوور” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بەندەر ئەنزەلی و دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد بیکار”، ٣٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی کاشان و “موسڵم ساڵح خانی”، ٤١ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئیسفەهان لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە. سایانی باسە، محەممەد بیکار لە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و دوو بەندکراوەکەی دیکەش بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.