فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ئێزمیر
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

میدیاکانی تورکییە ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێزمیر، ژمارەیەک پۆلیس کوژران و بریندار بوون.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن لە شارۆچکەی باڵچۆڤا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون و دووی دیکە بە سەختی بریندار بوون.  ئاشکراشیان کردووە، بەپێی زانیارییەکان مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ هێرشەکەی ئەنجامداوە و لە ئێستادا دەستگیر کراوە،  لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.