فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، کرماشان، سنە، بیجاڕ، تاران، شاری کورد، تەورێز، ئیسفەهان و گیلان، لە ئێعتڕاز بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەشین کراوانی ناڕازی، بەوتنەوەی درووشمی “نە مەجلیس نە دەوڵەت، لە فکری خەڵکدا نین” و “سەهامداری گشتی، حەقی ئێمەی خواردووە”، خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی بەندەکانی ٦ و ٩ی پەسەندکراوی ڕەشەممەی ساڵی ٨٥ی شاندی وەزیران و ئیجرای ئایننامەی ۸۹/۲۴ پەسەندکراوی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٨٩ی هەیئەت مۆدیرەی کاتیی شیرکەتی مۆخابەرات بوون.