فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەوڵاوا
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوا، بە ناوەکانی “کەیومەرس ئەدوایی” و “مستەفا ئەدوایی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.