
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، “عماد دەرئۆفتادە” تەمەن ١٩ ساڵ و خوێندکاری زانکۆ لە بەشی ئەندازیاری عومران لە زانکۆی ورمێ، دوای سەردانی کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە لە ئاوایی زێوکێ و بە هۆی نەبوونی خۆیی لە ماڵەوە، باوکیان بە ناوی رەحمان دەرئۆفتادە تەمەن ٧٠ ساڵ دەستبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار ڕایانگواستبو و دوای حەوت کاژێر لێپرسینەوە بە مەرجی تەسلیم کردنی کوڕەکەی ئازاد کراوە. شایانی باسە، عماد دەرئۆفتادە ئامۆزای “کۆمار دەرئۆفتادە” تازەلاوی تەمەن ١٦ ساڵە کە لە جەریانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.