فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی سێ پارێزەری دادگوستەری لە ڕەشت
سێشەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۴   |  09-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ پارێزەری دادگوستەری بە ناوەکانی “تاهێرە پوورئیسماعیلی، محەممەدڕەزا تاک و مەعسوومە پوورشەهرانی”، کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ڕەشت دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندانی لاکان ئازاد کران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییە، تاهێرە پوورئیسماعیلی، محەممەدڕەزا تاک و مەعسوومە پوورشەهرانی، لە حەفتەی دووهەمی ئەم مانگە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی لاکان کرابوون. شایانی باسە، دوو کەسیان بەناوەکانی پوورئیسماعیلی و پوورشەهرانی بە تۆمەتەکانی “سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکان” و “سووکایەتی بە ڕێبەرێ” بەرەوڕوو بوونەتەوە و هەڕەشەی باتڵ بوونی ئیزنی کار، پەروەندەسازی و ئازاری جنسیان لێکراوە. هەروەها محەممەدڕەزا تاک لە پێوەند لەگەڵ وەئەستۆگرتنی پەروەندە ئەمنییەتییەکان، لەگەڵ دانانی بارمتە بۆ ئازادکردنی، لە لایەن بازپۆرسی پەروەندەکان  دژایەتی کرابوو. سەرئەنجام ئەم سێ پارێزەرە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووەدا بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کراوون.