فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان لە نێپاڵ
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

ماڵپەڕی ‘خەبەر هوبـی نیپاڵی بڵاویکردەوە، “بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان لەم وڵاتە، سپای نیپاڵ بە هێلیکۆپتەر “ڕاما چاندرا پاودێلا” سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بۆ شیڤاپوری گواستووەتەوە.
شایانی باسە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئۆفیسی سەرۆک کۆمار بەرداوە. پێشتر ماڵپەڕەکە باسی لەوەکردبوو، خۆپیشاندەرانی نیپاڵ دوای بلۆک کردنی ژمارەیەک سایتی گەورەی سۆشیال میدیا، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی وڵاتەکە. هاوکات ئیندیا تودەی ڕایگەیاندووە، شارما ئۆلی سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ، بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان و ناسەقامگیری وڵات، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە. هەروەها دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ئۆفیسی ناوەندی پارتی کۆنگرێسی نیپاڵیان ئاگر تێبەردا، سپای وڵات بڵاوەی پێکراوە.