فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێکاربوونی بە هەزاران کرێکار لە ئۆرووپا بەهۆی ڕاگیرانی کاری کۆمپانیاکان
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ ڕوانگەی بونیادنانەوەی ئۆرووپا ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 1-1-2025 تا 31-8-2025، ٧٢ کۆمپانیای گەورەی پیشەسازی کارەکانیان ڕاگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی بێکاربوونی بە هەزاران کرێکار.
پێش ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی لە ساڵی ٢٠٠٩دا تۆمارکرابوو، کاتێک ٨١ کۆمپانیای پیشەسازی لە ماوەی هەمان ساڵدا داخران. بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو کە داخستنی کۆمپانیاکان زۆربەی لە ئەڵمانیا بوون، بەڵام ئەمساڵ بەسەر وڵاتانی ئۆرووپا دابەش بوون، کە زۆرترین ژمارەی داخستنی کۆمپانیاکان لە ئیسپانیا بووە بە ڕێژەی ١٧ لەسەد، لە دوای ئەویش فەڕانسە بە ١٤ لەسەد، کۆماری چیک و ئاڵمان بە ١١ لەسەد دێن. بەڵام لە کرواسی و دانمارک هەریەکە و یەک کۆمپانیا دەرگاکانیان داخستووە. ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی داخستنی ئەو کۆمپانیایانە ١٨ هەزار کرێکاری کەرتی پیشەسازی لە کارەکانیان دەرکراون. ئەمەش سێیەم بەرزترین ژمارەیەی بێکارییە لە مێژووی یەکێتی ئۆرووپادا. جێگای ئاماژەیە، لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا، ١٨ هەزار و ٧٠٠ کەس کارەکانیان لەدەستدا، بەڵام لە قەیرانی دارایی جیهانیدا، ٢٧ هەزار و ٣٠٠ کەس کارەکانیان لەدەستدابوو.