فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی بەفرین مەعرووفی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی تەمەن ۴۴ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕکردنی سێ مانگ و ١٤ ڕۆژ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەفرین مەعرووفی پێشتر لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» حوکمی چوار مانگ و حەوت ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە بە هەژمارهێنانی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەربوونی لە ڕیکەوتی یەکشەممە ۴ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ۲۷ی ڕێبەندانی پارەکە، دوای ۱۶ ڕۆژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.