فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر کرانی دلێر سەلیمی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی دلێر سەلیمی، هەڵسوڕاوی سیاسیی خەڵکی سەقز، چارەنووسی نادیارە و لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سەلیمی، دلێر سەلیمی لە ماوەی ڕابردوودا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و تەنیا لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورت ماوە لەگەڵیان لە پەیوەندیدا بووە. هەروەها ژیلا تەشەکۆری، هاوژینی دلێر سەلیمی ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، دلێر سەلیمی ڕۆژی سێسەممە ۲۷ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سەقز دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ هاوژینەکەی، ژیلا تەشەکۆریش بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ و دەستبەسەر کرابوو.