ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە شاری قوروە
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

به پێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی خەرمانانی ١٤٠٤، مێهدی ڕەمەزانی، خەڵکی شاری قوروە لە گۆڕەپانی سەرەکیی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئیسپرەی بیباری بە دموچاودا کراوە و دوای لێدان و کوتان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، مێهدی ڕەمەزانی چەند ڕۆژ پێش بە تۆمەتی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابۆوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.