بەردەوامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن
پێنجشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۴   |  11-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سپای ئیسرائیل لە کەناڵی تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل کرابوو”، بەڵام حووسییەکان هەڵدانی مووشەکەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
خستنەخوارەوەی مووشەکەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە کوژرانی لانیکەم 35 کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٣٠ کەسی دیکە هات، کە ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەند پێگەیەکی حووسییەکان لە یەمەن بۆردومان کردبوو. لە دوای کوژرانی ئەحمەد غالب ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی حوسییەکان و ١١ بەرپرسی باڵای دیکە، کە لە ٦ی خەرمانانی ئەمساڵ کوژران، ئەمە یەکەم هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلە بۆ سەر حووسییەکان.