فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ تازەلاو لە کامیاران و قەسری قەند
پێنجشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۴   |  11-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ی خەرمانانی ١٤٠٤، “عەبدوڵڵا عەزیزی” تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی عەزیزئابادی سەر بە شاری قەسری قەند دەستبەسەر کرا. دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا عەزیزی لە بازاڕی قەسری قەند بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە ئەنجام دراوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانان، “ئەوراز زەمانی” و “بێهرووز ڕەشیدی”، دوو منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی خەڵکی شاری کامیاران لە ماڵەکانی خۆیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو منداڵە دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ منداڵە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.