فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە درێژەی بزووتنەوەی وەرن هەموو شتێک ڕاگرین لە فەڕانسە
پێنجشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۴   |  11-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، نزیکەی ١٧٥ هەزار کەس لە ناڕەزایەتیی سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەشداریان کردبوو و زیاتر لە ٤٧٠ کەس دەستبەسەر کراوون.
یەکێتی کرێکاری “سی جی تی” کە گەورەترین یەکێتیی کرێکاری لە فەڕانسەیە، ڕایگەیاندووە: سەرجەم نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس لەم خۆپیشاندانانەدا بەشداریان کردووە. هەروەها تا دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، تەنیا لە شاری پاریس ٢٠٣ کەس دەستبەسەر کراون. لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە ڕایگەیاندووە، ١٣ کەس لە هێزەکانی پۆلیس لەکاتی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران برینداربوون.