
وەزیری ناوخۆی تورکییە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی حەفتەیەکدا زیاتر لە ١٦٠ کەسیان بە گومانی داعش بوون، دەستبەسەر کردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکییە ئەمڕۆ هەینی ٢١ی خەرمانان پەیامێکی لە تۆڕی(ئێکس) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرتنی ئەو کەسانە بە گومانی ئەوەبووە، هاوکاریی داراییان پێشکەش بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە. وتیشی: ئەو گومانلێکراوانەیان لە ٣٨ پارێزگای تورکییە دەستگیرکردووە کە لەنێوانیاندا هەردوو گەورە پارێزگای تورکییە ئیستانبوڵ و ئەنکاڕا هەن.
یەرلیکایا ڕایگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە، دەست بەسەر چەند جۆرە چەکێکیش گیراوە کە لای گومانلێکراوەکان بوون، سەرباری ئەوەش، دەستیان بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکدا گرتووە کە بەڵگەنامەی داعش بوونە، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە لە هەڵکوتانە سەر شوێنەکان بەکاردێت.