فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە دوورگەی سیری
شەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۴   |  13-09-2025

ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فلات قاڕە لە دوورگەی سیری، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە ئێعتڕاز بە پێشێل کرانی مافەکانی کرێکاران و لە شوێنی مزگەوتی کەمپی نیشتەجێ بوون لە دوورگەی سیری بەڕێوەچووە و تێیدا ڕاگەیەندرا کە هەتا کاتێک کە دەنگمان نەبیسترێ و سەرجەم خواستەکانمان دابین نەکرێ، درێژەی بە ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین.