گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی کەچوویی کەرەج
شەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۴   |  13-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مریەم شەهرەکی کە بە تاوانی “سزا ماڵییەکان” لە زیندانی کەچوویی کەرەج ڕاگیرابوو، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، ناوبراو بەهۆی جەڵتەی دڵ و درەنگ گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم شەهرەکی شەوی ڕابردوو بەدوای هەست بە ئێشە و ئازارێکی زۆر لە سنگیدا، گواسترایەوە بۆ بێهداری زیندان و بەدوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی، پەرەستار و پزیشکی بێهداری بەهۆی تەشیخیسی هەڵە کە وتبوویان مەعیدەیەتی، چەند حەبیان پێدابوو و گەڕاندبوویانەوە بۆ بەندەکەی. چەند کاتژمێر دواتر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هاتنەخوارەوەی فشاری خوێنی بۆ ژێر پلەی شەش، بەرلە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.