درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە کامیاران
شەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۴   |  13-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانانی ١٤٠٤، حیسام سەبووری، تەمەن ۲۸ ساڵ، ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری، دوو تازەلاوی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی گازرخانی سەر بە شاری کامیاران لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون کە لەئاکامدا حیسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و ئێحسان و کاوان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو تازەلاوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.